دۆناڵد ترەمپ دوو لە یاریدەدەرەكانی دوور دەخاتەوە
دوای ئەوەی دو لە یاریدەدەرەكانی سەرۆكی ئەمریكا گەواهیان دابوو لە دۆسیەی دادگاییكردنیدا ئەو دوویاریدەدەرە دوورخرانەوە.
وێستگەی هەواڵی” سی ئێن ئێن “ـی ئەمریكی باسیكردووە، دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمریكا هەستاوە بە دوورخستنەوەی دوو لە یاریدەدەرەوەكانی ، ئەو دوو كەسەش لە لیستی گەواهیدەرە سەرەكییەكانی دۆسییەی دادگاییكردنی سەرۆك و دوورخستنەوەی بوون لە پۆستەكەی ،ئەو هەڵمەتی لەلایەن دیموكراتەكان دژی سەرۆكی وڵاتەكەیان بەرزكرابووەوە ، لە پاشان ئەو هەڵمەتە بە بێتاوانی تڕەمپ لەلایەن ئەنجومەنی پیران كۆتایی هات.
دوورخستنەوەكە پەیوەست بوو بە (ئۆلیكس فیندمان)ی شارەزای باڵای لە دۆسییەی ئۆكڕانیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و ، هەروەها پەیوەست بوو بە “جۆردۆن سندلاند “ی باڵوێزی ئەمریكا لە یەكێتی ئەوروپا.
راوێژكارێكی ترەمپ رایگەیاند : پەیامی تڕەمپ لە بڕیاری لادان و دوورخستنەوەی ئەو دوو گەواهیدەرە سەرەكییە بەو جۆرەیە ، دژایەتیكردنی سەرۆك هەرگیز لێخۆشبوونی بۆ نیە.