کەشناسی: بەفربارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزین..
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له زۆربه‌ى كاته‌كاندا هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، به‌فریش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ده‌بارێت، به تایبه‌ت له‌كاته‌كانى شه‌ودا.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه 9/2/2020، له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و به‌فرێكى كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه، له سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان هه‌ورى ته‌واو و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له هه‌ندێك كات و شوێن هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌ری بارینى به‌فرێكى كه‌م هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.