سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان لەبارەی چەند پرسێكەوە دەچێتە بەغدا
گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگهیاند بڕیارە سبەی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا سەبارەت بە چەند پرسێك گفتوگۆ بكەن.
حوسێن حەمەكەریم، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەو سەردانەشدا لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق گفتوگۆ دەكەن.
حەمەكەریم راشیگهیاند سەردانەكە بە سەرۆكایەتیی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی شایستە داراییەكانی جووتیاران و سەرچاوە ئاوییەكان و بەنداوەكان و چەند پرسێكی دیكە، بۆ ئەوەی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان هە رێم و بەغدادا هەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دهشڵێت تاوەكو ئێستا حكوومەتی عێراق 557ملیار دیناری جووتیاران هی ساڵەكانی 2014و2015و2016 قەرزدارە نەیداوە، بۆیە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی پارەكە خەرج بكەن، چونكە ماوەیەكی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە و هێشتا خەرج نەكراوە.