نێچیرڤان باررزانی بۆ Al-Monitor: كورد خۆی به به‌شێك له عێراقی عه‌ره‌بی نازانێت
خواكوڕك
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پرۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆییی رایده‌گه‌یه‌نێت، “پێمان وایه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه و ناتوانین به شێوازی رابردوو له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بین، كیشه‌ی كورد له عێراق كۆنترین پرسی ئه‌م وڵاته‌یه”.
نێچیرڤان بارزانی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای راگه‌یاندنی Al-Monitor رایگه‌یاند، “كورد له عێراق خۆی به به‌شێكی له عێراقی عه‌ره‌بی نازانێت و من یه‌كه‌م كه‌س بووم به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م پرسه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا باس كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی شێعه‌ی عێراق”.
بارزانی ده‌شڵێت، “كاتێ كه پرسی سه‌ربه‌خۆیی هاته ئاراوه، هه‌وڵماندا چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م پرسه بدۆزینه‌وه، نه‌ك خوڵقاندنی ناسه‌قامگیری، نه‌خشه‌ی رێگه‌مان دیالۆگیكی زۆر جیدییه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌وه گرنگترین هه‌نگاوه”.
سه‌باره‌ت هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گوتی “پێموایه ئێدی ئه‌وه بۆ توركیا هێڵی سور نییه و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی توركیاوه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه بیركردنه‌وه‌كه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی پێشبینییه‌كانمان بوو”.
بارزانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئێران سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێیوایه، “میدیاكانی ئێرانی له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ئه‌و پرسه به‌كار ده‌هێنن كه ئیران دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، ته‌نانه‌ت كاتێ له پلانیشدا نه‌بێت”.
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئیران به پێویست ده‌زانێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت “پێش ئه‌وه‌ی دانیشین و له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه قسه‌ی بكه‌ین، ئه‌وان بڕیاری خۆیان داوه و دژی سه‌ربه‌خۆیین”.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئێران بارزانی ده‌ڵێت، “دژی هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیم له خاكی هه‌رێمی كورستان بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ وه‌ك ئێران ئه‌نجام بدرێت” و پێشی وایه “به‌و كاره كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێران چاره‌سه‌ر ناكرێن”.
له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی یكه‌ی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، “یه‌په‌گه رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له یارمه‌تیدان بۆ پاراستنی ئه‌وانه‌ی كه به دوای سه‌روپانه‌یه‌ك ده‌گه‌ران و پێزانینمان بۆ ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان هه‌یه. به‌ڵام ئێستا بوونی په‌كه‌كه له شنگال ته‌نیا ناسه‌قامگیر كردنی ناوچه‌یه، نه‌ك شتێكی دیكه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “بوونی په‌كه‌كه پێشی به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان گرتووه و له دووباره روودانی شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ترسن، یان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ئاینده‌یه‌كی نادیار چاوه‌ڕوانیان ده‌كات و ئیمه‌ش نیگه‌رانییه‌كانیان راده‌گه‌ینین و هه‌ر بۆیه پێویسته په‌كه‌كه ناوچه‌ی شنگال به‌جێ بهێڵێت”.