فرسەت سۆفی: به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ ئۆتۆمبێله‌كان بڕی پێویست غاز ناگاته‌ هه‌ولێر

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دابه‌شكردنی غاز پۆلیسیان داناوه‌ بۆ ئەوەی بەبێ کێشە دابەشبکرێت، دەشڵێت، به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز، بڕی پێویست غاز ناگاته‌ پارێزگای هه‌ولێر هیوادارن ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

فرسەت سۆفر، پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆنامەوانیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی بەردەوامبونی قەیرانی غاز لە پارێزگاکە رایگەیاند، “له‌گه‌ڵ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دابه‌شكردنی غاز پۆلیسمان داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ كێشه‌ غاز دابه‌شبكرێت، ئه‌وه‌ی تریش به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز بڕی پێویست غاز ناگاته‌ پارێزگای هه‌ولێر هیوادارین ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سه‌لامه‌تی گیانی شۆفێرانی ئەو تانكه‌رانه بپارێزرێت كه‌ غاز ده‌گوزانه‌وه‌ بۆ پارێزگاکان، هیوادارە كۆتایی به‌كێشه‌ی غاز بهێنرێت.

 

Back to top button