بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە بەندەری ئوم قەسر هۆشداری درا لە کارەساتێك
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارێزگای بەسرا جەمال محەممەداوی ئەمڕۆ شەممە هۆشداری دا لە کارەساتێكی تەندرووستی کە لەوانەیە لە بەندەری ئوم قەسر ڕووبدات بە هۆی هاتنی کەشتیەکانی چیـن بێ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرنە بەر یـاخود پشکنین بۆ سەرنشینانی کشتیەکە بکرێت.
ئەمەش لەوانەیە بـبێتە هـۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە هەموو عێراق و داواشی لە وەزارەتی تەندرووستی کرد بە زووترین کات لێژنەیەکی تایبەت بۆ پشکنینیان ڕەوانەی بەندەری ئوم قەسر بکرێت
سەرچاوە : موازین نیوز