بەوێنە .. شوێنەوارێکی مێژوویی لە موسڵ لەلایەن بەڵێندەرێك تێكدەدرێت
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دا بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەکان لە پارێزگای موسڵ ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند لە ئەنجامی کاری هەڵکۆڵین و دووبارە بونیاتنانەوەی ژێـر خانی شارەکە شوێنەوارێکی مێژوویی نوێ دۆزرایەوە لە یەکی لە گوندەکانی شارووچکەی حەمام عەلیل کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریەکان.
لەمبارەیەوە چالاکوان یاسر حەمدانی گوتی یەکێك لە بەڵێندەران هەڵساوە بەگواستنەوە خۆڵ و خاشاكی ئەم شوێنەوارە و لە پێش چاوی خەڵك بێ ئەوەی کەس بیوەستێنێت لە کاری خۆی بەردەوامە