خامنەیی : بۆڕێگری لە هەڵگیرسانی جەنگ دەبێت بەهێز بین

 

رێبەری دینی ئێران عەلی خامنەیی دەڵێت ، سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا ، بەڵام ئێران خاوەن هێزێکی ئاسمانی بەهێزە

 

بە پێی هەواڵی ئیرنا ، خامنەیی لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی فەرماندە باڵاکانی هێزی ئاسمانی ئێران گووتی : هێزی ئاسمانی ئێران ئێستا سەرەڕای ئەوەی کاری چاککردنەوە و سەرلەنوێ بەرۆژکردنەوەی فڕۆکە گەشتیاری و شەڕکەرەکان ، خۆشیان پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەیان هەیە .

 

خامنەیی لە کۆتایی قسەکانیدا جەخت دەکاتەوە ، ئەگەر خۆمان بەلاوازی دەرخەیین دوژمن هاندەدرێت بۆ هێرشکردنە سەرمان ، بەڵام بۆ ئەوەی ڕێگری لە جەنگ بکەیین دەبێت بەهێز بین

Back to top button