ئەمریکا ڕەخنەیەکی توند ئاراستەی ئاڵمانیا دەکات

 

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەرلین لەبەر ئەگەری بەشداری ئاڵمانیا لە مەراسیمی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەخنە ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت بەشداری لە مەراسیمی ساڵوەگەڕی ( کۆمارێکی تیرۆریستی ) دوورە لە پەرەنسیبەکانی نێودەوڵەتی .

 

هاوکات ڕیچارد گرێنێل باڵیۆزی ئەمریکا لە بەرلین دەڵێت پێویستە ئاڵمانیا دەست لە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی هەڵگرێت و بەشدار نەبێت لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیدا

 

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا رۆژی چوارشەم لە وڵامی پرسیارێکی  ( فۆکس نیوز ) دا گوتبووی بەشداری لە مەراسیمی ساڵوەگەری دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ، کردەوەیەکی ئاسایی دیپلۆماتیکە و ئاڵمانی بەشداری تێدا دەکات

 

Back to top button