یەکێتی یاسای هاوسەرۆکایەتی پەسەند دەکات ، بزانن کێن ئەوانەی دەبنە هاوسەرۆکی ئەو حزبە ؟
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ” دەزگای میدیایی خواکوڕك” کەوتووە یەکێتی نشتیمانی سیستمی بەرێوەبەڕی خۆی بۆ هاوسەرۆکایەتی دەگوڕێت .
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نشتیمانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا پەسەندی ئەوەی کرد یەکێتی بە هاوسەرۆکایەتی بەرێوە ببرێت .
ئەوەی تا ئێستا ڕوون نییە ، چەند کەس هاوسەرۆکایەتی بەرێوە دەبات ، ئاخۆ دوو کەس دەبن یان سێ کەس .
سەرچاوەی زانیارییەکان بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕکی ئاشکرا دەکات ئەم بڕیارە لای بەرهەم ساڵح پەسەند نەکراوە ، هەر بۆیە لە پرۆسەکە دەرچووە، بۆیەش گریمانەی ئەوە دەکرێت هاوسەرۆکایەتی لەلایەن پاڤڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگییەوە بەرێوە بچێت .