وهزارهتی دارایی خشتهیهكی دیكهی مووچهی راگهیاند
خواكوڕك
ئهمرۆ شهممه 24/12/2016 وهزارهتی دارایی و ئابوری خشتهیهكی دیكهی مووچهی مانگی 10ی وفهرمانبهرانی راگهیاند، بە گوێرەی خشتەکەش:
ڕۆژی دوو شەممە ٢٦ کانونی یەکەم موچەی مانگی شەشی خانەنشیانی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە موچەى وەزارەتەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا و دارایی دابەشدەکرێن.
ڕۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتى ناوخۆ، تەندروستی، گواستنەوەو گەیاندن، پلاندانان، سامانە سروشتیەکان، دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەسپاکی و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دابەشدەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی کارەبا، شارەوانی و گەشت و گوزار، پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێکردن، فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داد ، ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.