سه‌در داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات ده‌ست وه‌رنه‌ده‌ن له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در داوای له خۆپیشانده‌ران كرد ده‌ست وه‌رنه‌ده‌ن له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كه ئه‌ركی پێكهێنانی به محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی وه‌زیری، پێشووتری گه‌یاندن سپێردراوه.
موقته‌دا سه‌در له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌ژێر ناوی “به‌ڵگه‌نامه‌ی شۆڕشی چاكسازیی” بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه ده‌ست له سیاسه‌ت وه‌رنه‌ده‌ن.
سه‌در جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه خۆپیشانده‌ران تێكه‌ڵ به پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو نه‌كرێن و ئه‌مه‌یشی به شێواندنی ناوبانگی شۆڕشی چاكسازیی له قه‌ڵه‌م داوه.
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در داوایشی كردووه، هیچ كه‌سێك ناچار به خۆپێشاندان نه‌كرێت و رێگه‌كان دانه‌خرێن و زیان به ژیانی گشتی نه‌گه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ها رێگری له‌ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌كرێت و نابێت كه‌س ناچار به ده‌وامیش بكرێت، هه‌روه‌ها داوای كردووه په‌لاماری موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت نه‌درێت.
موقته‌دا سه‌در داوای له كڵاوشینه‌كان كردووه له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان بكشێنه‌وه و خۆپیشانده‌رانی ئاشتییانه بپارێزرێن و خێوهتهكان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكرێن.
دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌در، لایه‌نگرانی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و باڵه‌خانه‌ی رێستوڕانتی توركی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كشانه‌وه.