كۆرۆنا لە چین.. ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 811 كەس

تەندروستی چین ئاشكرایكرد كە ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 811 كەس و تووشبوونیش بۆ 33738 كەس بەرز بۆتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە دواین ئامارەكانی قوربانیانی كۆرۆنا لە چین، لیژنەی تەندروستی ئەو وڵاتە رایگەیاند لە 31 هەرێمی چین ژمارەی تووشبوون بە گشتی بریتیە لە 37198 كەس، كە 811 یان گیانیان لە دەستدا و 2649یان چاك بوونەتەوە لە بەرامبەردا 33738 كەسیان هێشتا لە ژێر چارەسەردان، لەو ژمارەیەش 6188 دۆخیان خراپە.

 

بەیاننامەكە ئاشكرایكردووە كە 28.9 هەزار كەس گومانی تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە لەسەرە و هەروەها 188 هەزار كەس لە ژێر چاودێریدان و ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیان لەسەرە.

چین بۆ رێگری لە تەشەنەكردنی كۆرۆنا گەورەترین رێوشوێنی تەندروستی گرتۆتەبەر و لە هەرێمی هوبی زیاتر لە 50 ملیۆن كەس خزێنراونەتە ماڵەكانیان تا رووبەڕووی ڤایرۆسەكە نەبنەوە.

 

Back to top button