باکوری کوردستان: 13 کۆچبەر بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
پارێزگاری وان-ی باکوری کوردستان رایگەیاند، لە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگاکە 13 کۆچبەر بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگاری وان-ی باکوری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، 13 کۆچبەر کە لە وڵاتی ئێرانەوە هاتون لە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگاری وان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە و بەفر تەرمەکانی داپۆشیووه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بەردەوامبونی بەفربارین گەیشتنیان بەو ناوچەیە قورسە، بەڵام تیمە فریاگوزاریەکانی ئافاد و بەرپرسانی سەربازی لە روداوەکە ئاگادارکراونەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتوە، لە دوای ئاساییبونەوەی کەش، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکرێت و لە هەوڵدان زانیاری لە بەرپرسانی ئێران لەسەر روداوەکە وەربگرن.