به‌ڤیدیۆ : له‌ چین به‌ زه‌بری هێز هاوڵاتیان ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانیان

له‌شاری ووهانی چین تیمێكی ته‌ندروستی ده‌چنه‌ ماڵه‌كانه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون به‌ زۆر و باڵبه‌سكراوی ده‌برێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌.

به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ سایتی “ده‌یلی مه‌یل”ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت: له‌ شاری ووهان، تیمێكی ته‌ندروستی به‌ ماڵاندا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌وانه‌ی توشبوون ده‌برێن بۆ نه‌خۆشخانه‌و ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، به‌ڵام هاووڵاتییه‌ توشبووه‌كان نایانه‌وێت له‌ماڵه‌كانیان ببرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌پێی دوایین ئامار تائێستا زیاتر لە 30 هه‌زار کەس توشبوون و نزیكه‌ی 600 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

https://youtu.be/FzCCfLrprA0

Back to top button