لە ماوەی 5 كاتژمێر پردێك لەهەولێر دروست دەكرێت

دوا بەدوا ئەوەی چەندین جار بەهۆی قەرەباڵغیەوە رووداوی هاتووچۆ دروست دەبوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاردا پردێك بۆ هاتووچۆی پیادە جوت سایتی بەردەم ماجدیی مۆڵ دروست بكات بۆ ئەوەی هیچی تر رووداوی هاتووچۆ روونەدات”.

سەرچاوەیەك بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەم دوو سایتە زەختی زۆر لەسەرە، چەندین جار رووداوی هاتووچۆی تێدا ئەنجامدراوە بۆتە هۆكاری گیان لەدەست دانی خەڵكانێك، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری دا كە ئەو پردە بۆ هاتووچۆی پیادە دروست بكرێت لەبەردەم ماجدی مۆل، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناكرێت بۆ كاتێكی زۆر ئەم دوو سایتە داخرێت ناچار بوون، كە ماوەی دروستكردنی ئەو پردە دەبێت كەمتر بێت لە 5 كاتژمێر و لەشەویشدا ئەنجام بدرێـت بۆ ئەوەی نەبێت هۆكاری ئاڵۆزی زۆری ئەو شوێنە”.

سەرچاوەكە دەشلێـت، بۆیە ئەمشەو بە ماوەی كەمتر لە 5 كاتژمێر پردەكە ئەنجام دراو لە ئێستادا بەشێكی كەمی پردەكە ماوە، ئەمەش بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانە لە جەنجاڵی و فشاری زۆری هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسەر ئەو شەقامە كە مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان دروست كردبوو، بۆیە بۆ پاراستی گیانی هاوڵاتیان دەبا بەزووترین كات پردی پیادەی هاوڵاتیان دروست بكەین..

Back to top button