سوپای ئەمریكا کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی 6 سەربازی دیکەی راگەیاند
سوپای ئەمریكا ئەمرۆ یەكشەممە، لە راگەیاندراوێكدا راگەیاندووە، بەهۆی شەرو پێكدادانێكی چەكداری لەگەڵ ئەفعانستان دوو سەربازی ئەمریكی كوژراوە لەگەڵ 6ی دیكەش بریندار بووە”.
هەر لەو باریەوە سۆنی لیگیت، گوتەبێژی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی بەردەستمان، کەسێك بە جلوبەرگی ئەفغانییەوە لە ویلایەتی نەنگرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان دەستڕێژی گولـلەی لە هێزێكی هاوبەشی ئەمریکی – ئەفغانی لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکادا کردووە، بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی کوژران و شەش دیکەش برینداربوون.
شایانی باسە هەر دوای پێکدادانەکە بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا جەختیان کردەوە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە بوونی چەند قوربانییەک لە ریزی هێزەکانی ئەمریکا دەدەن.