بهپهله : له ناوچەی داودە چوار پێشمهرگه برینداربوون
ناوچەی داودە ناوچەیەكی بەرفراوانە و بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەی پەڵكانە و غەڕە لە سنووری سوپای عیراق , چەكدارانی داعش جموجوڵیان زیادی كردووە, ئەوەش مەترسی لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەكە بەگشتی دروستكردووە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەراسیۆنێک لە چەند ناوچەیەك بۆ گەڕان و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام دەدات.
بهگوێڕهی زانیارییهكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) لەسنوری ناوچەی داودە بۆمبێکی چێندراو بەهێزەکانی پێشمەرگەدا تهقیهوه و 4 پێشمەرگە برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئەم ناوچە کوردستانییانە بەردەوام باس لە زیادبوونی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە دەکەن.