لە پێناو بەرژەوەندی جوتیاران ، لیژنەیەکی باڵای هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا پێک دێت

 

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشت و کاڵی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ وەزیری کشت و کاڵی عێراق بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، لەم کۆبوونەوەدا لە سەر چەند خاڵێکی گرینگ ڕێکەوتن کە لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دایە .

 

بێگەرد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت  بۆ دەوستەبەر کردنی شایستەداراییەکانی جوتیاران ڕیکەوتون لە سەر ئەوەی لیژنەیەکی هاوبەش لە نیوان بەغدا و هەرێم پێک بێنن .

 

ئەوە هاکاتە لە گەڵ ئەوەی وەزیری کشت و کاڵی عێراقی ڕایگەیاندووە جیاوازی لە نێوان جوتیارانی کوردستان و عێراق دا نابینن و پێویستە لە سەریان خزمەت بکرێن و هەموو مافەکانیان پاریزراوە بێت .

 

 

ئەو کۆبوونەوانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەداراییەکانە کە ماوەی سێ ساڵە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ڕەوانە نەکراوەو حکومەت ٥٥٧ ملیار دینار قەرزدارە

Back to top button