هێمن هەورامی نهێنیەك بۆ مێژوو ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
هێمن هەورامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك لە پۆستێكی دا لەژێر ناونیشانی (رووداوەکانی ئەمدواییەی ئەوروپاو شاهێدییەک بۆ مێژوو) دا دەلێت :لە 4/11/2014 یاوەری رێزدار کاک مەسرور بارزانی بووین لە سەردانێکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا. بەریزیان لەبەردەم کۆمسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەوروپا و بە ئامادە بوونی نزیکەی ١١٠ پەرلەمانتار و ژمارەیەکی زۆری جاودیر و میدیاکاری ئەوروپی ، شیکردنەوەیەکی ریالیستیانەی بۆ دۆخی ئاسایشی رۆژهەلاتی ناوەراست و لێکەوتەکانی رووداوەکانی پاش هاتنی داعشی کرد.
هەروەها هەورامی دەلێت لەوی پیی گوتن ، هەرەشەی تیرۆر بە تەنها لە رۆژهەلاتی ناوەراست نامینیتەوە، پریشک و کاردانەوەی دیتە پایتەختەکانی ئەوروپا، دەبیت ئەوروپا و ئەمریکا ، زیاتر هاوکار و پشتیوانی ئەو هیزانە بن کە شەری راستەقینەی تیرۆر دەکەن لە رووی سەربازی و ئەمنی و ئایدیۆلۆژییەوە. دەبیت ، سەرچاوەکانی بیری توندرەوەی وشک بکرین و ئەمەش ستراتیژێکی دوورخایەنی دەویت، ئەگەر ئەوروپا و رۆژئاوا بە گشتی پێیان وابیت ، دەکریت دیاردەی تیرۆر لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئیحتیوا بکەن و بە هاوکاری شکلی ئەرکی خۆیان بەچئ بگەینەنن ، ئەوا تووشی هەلەی گەورە دەبن .
هەورامی دەشنووسێت، ئەم پیشبینیە وردەی کاک مەسرور لە سەربنەمای خویندنەوەیەکی پانۆرامیی ورد بو بۆ ئەو پێدراو و زانیاری و لیکدانەوانەی کە لەبەردەستی بەریزیان بوون. ئەوەی لە بەرلین و پاریس و برۆکسل و سان بیرناردینۆ و شوینەکانی دیکە روویان داو ئەگەری روودانی کردەوەی تیرۆریستی دیکە هەیە، دەرخەری راستی ئەو پیشبیناینە بوون، هەوەرها دەشلێت لە هاوینی رابردوو، داعش هەر ٨٥ سەعات جاریک ،لەدرەوەی ناوچەی شەری رۆژهەلاتی ناوەراست کردەوەیەکی تیرۆرسیتی ئەنجامداوە، هاندەری گورگە تەنیاکان بووە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی گەورەتر.
لەكۆتای نووسینەكەی دا هەورامی دەشلێت، ئەگەر ئەو کات ئەوروپا و ئەمریکا ، جدیتر لە رووی سەربازی و هەماهەنگی زیاترەوە مامەلەیان لەگەل پرسی داعش بکردایە دەکرا زووتر و باشتر و خیراتر مەترسییەکانی تیرۆری داعش سنوردار بکریت.