کوشتارگەیەکی دیکە .. خێزانێکی 3 کەسی بە کوژراوی دۆزرانەوە
بۆ جاری سێیەم لە ماوەی چەند هەفتەیەك و دووەم جارە تەنها لە یەك هەفتە دەسەڵاتدارانی ئەمنی میسر لە شاری جیزە ئەمڕۆ یەك شەممە خێزانێکی 3 کەسیان بە کوژراوی دۆزییەوە کە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراون ، لە نێو باڵەخانەیەك لە ناوچەی باغەکانی ئەهرام دۆزیەوە .
سەرچاوەی هەوڵ باس لەوە دەکات ، سەرۆك خێزان بەڵێندەرە وتەمەنی 45 ساڵە، لەگەڵ منداڵە ساواکەی کە تەمەنی 9 مانگە لە باڵەخانەکە فڕێدراونەتە خوارەوە و ئاسەواری شکان لەسەر جەستەیان دیارە ، هاوسەرە تەمەن 34 ساڵەکەی بە ملپێچی مێردەکەی خنکێندراوە .
بۆ دۆزینەوەی ئەنجام دەرانی تاوانەکە دەزگا ئەمنیەکانی میسر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دراوسێیەکان دەست پێکردووە