روونکردنەوەیەک لە لایەن هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێر تاکسیەکان

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سەبارەت بە گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری تاکسی چەند خاڵێک روون دەکاتەوە .
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت شۆفێرانی تاکسی لە دوای گۆڕینی مۆڵەتی ئاسایی بۆ مۆڵەتی شۆفێری تاکسی ، هاوکات دەتوانن بەو مۆڵەتە هەموو ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕن ، تەنها ناتوانن بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی کشت و کاڵی و بیناسازی کەڵکی لێوەر گرن .
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ئەگەر مۆڵەتی هەرشۆفێرێک لە گشتییەوە نەکرابێتە تاکسی ئەوە ناتوانن تاکسی لێبخوڕن و ئەوکەسانەش مۆڵەتی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیان پێبێت ناتوانن تاکسی لێبخوڕن و لە هەرێمیش بۆیان ناگۆڕدرێت