یەکێتی بڕیاری لە بارەی هێزەکانی ٧٠ دەرکرد لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لە بارەی رێکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ لە چوارچێوەی پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە .
لە ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنی و مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش ، هەروەها جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرە سەرجەم هێزەکانی ٧٠ لە چوارچێوەی یاسا و رێساکانی وەزارەتی پێشمەرگە، وەک سیاسەتی ستراتیژی سەربازی ئەرکی نشتیمانی خۆیان بەرێوە دەبەن