دانیشتوانی کۆماری ئازەربایجان ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی نوێی خۆیان هەڵبژارد
ئەمڕۆ خەڵکی کۆماری ئازەربایجان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندام پەرلەمانەکانی جێگەی متمانەی خۆیان .
ئاسۆشیتێدپرێس لەم بارەوە دەنووسێت ، ئەو دەنگدانە لە دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە “ئیلهام عەلیەف ” سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە سەرەتای مانگی دیسامبەردا ، پەرلەمانی ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندەوەو داوای هەڵبژاردنێکی نوێ کرد بۆ ئەوەی پەرلەمانێک دابمەزرێت نزیک بێت لە سیاسەتەکانی ئەو ، عەلیەف لە ساڵی ٢٠٠٣ وە سەرۆک کۆماری ئازەربایجانە .
پارتی ( ئازەربایجانی نوێ ) ی ئیلهام عەلیەف لە پەرلەمانی پێشوودا خاوەنی ٦٥ کورسی بوو لە ١٢٥ کورسی ، بەو پێیە ئەو رێژەیە نەیدەتوانی تەواو کەری دوولەسەرسێی پەرلەمان بێت بۆ ئەوەی بکرێت یاسای بنەڕەتی وڵاتی پێبگۆڕێت