روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە

خواكوڕك
لە روونكردنەوەیەكدا گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەێنێت، لەم ماوەیەدا و لە ڕۆژنامەى (کوردستانى نوێ)، وتارێکی سەرنجڕاكێش لە ژێر ناوى (جاران سلێمانى وانەبوو) بڵاو كرابووەوە کە لە بەشێکى وتارەکەدا هاتووە: “لە سەد ساڵى ڕابردوودا، خەڵکى سلێمانى بە گشتى دەستەبژێر و پێشەنگى خەڵکى کوردستان بوون لە هۆشیارى نەتەوەیی و نیشتمانى و تەواوى کایەکانى دیکە، سەد جەخار، لەم چەند ساڵەى دواییدا لە سلێمانى نەوەیەکى پۆپۆلیستى خۆپەرەستى بێدەربەستى هەلپەرەست پەروەردە کرا کە ڕۆبۆتئاسا ئاڕاستە دەکرێ”، “لەگەڵمى یا دوژمنى، هەرچى وەک من بیر دەکاتەوە پاک و مەعسوومە، ئەوانى دیکە خەتابار و نەشیاو و نالەبارن”.

هەر لەروونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەم ئاڕاستەیەش بە “فەلسەفەى پەروەردەکردن و گەوجاندنى ئەو نەوەیە” لە لایەن ڕۆژنامەى کوردستانى نوێوە ناوزەد کراوە. بەڵێ، کارەساتێکە کە لە مێژووى کۆن و نوێدا ڕووی نەداوە، بە بارمتەگرتنى سەدان هەزار قوتابی و خوێندکار و ئەسیرکردنیان بە چەند فکرەیەکى سیاسى خۆسەپێن لە لاین تاقمێكی ناپەروەردەیی. بە هەموو جۆرێک و لە ڕێگەى وەستاندنى پڕۆسەى پەروەردەوە هەوڵى ئەوە دەدرێت کە نیشان بدەن کۆنتڕۆڵى شەقامیان کردووە و دەیان شێوازی ئیرهابی فکرى بەرامبەر مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکان بە کار دەهێنن تا بایکۆت بەردەوام بێت و دەوام دەست پێ نەکاتەوە،
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌:

سلێمانى بە دەست چەند جەلادێکەوە.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە

لەم ماوەیەدا و لە ڕۆژنامەى (کوردستانى نوێ)، وتارێکی سەرنجڕاكێش لە ژێر ناوى (جاران سلێمانى وانەبوو) بڵاو كرابووەوە کە لە بەشێکى وتارەکەدا هاتووە: “لە سەد ساڵى ڕابردوودا، خەڵکى سلێمانى بە گشتى دەستەبژێر و پێشەنگى خەڵکى کوردستان بوون لە هۆشیارى نەتەوەیی و نیشتمانى و تەواوى کایەکانى دیکە، سەد جەخار، لەم چەند ساڵەى دواییدا لە سلێمانى نەوەیەکى پۆپۆلیستى خۆپەرەستى بێدەربەستى هەلپەرەست پەروەردە کرا کە ڕۆبۆتئاسا ئاڕاستە دەکرێ”، “لەگەڵمى یا دوژمنى، هەرچى وەک من بیر دەکاتەوە پاک و مەعسوومە، ئەوانى دیکە خەتابار و نەشیاو و نالەبارن”. ئەم ئاڕاستەیەش بە “فەلسەفەى پەروەردەکردن و گەوجاندنى ئەو نەوەیە” لە لایەن ڕۆژنامەى کوردستانى نوێوە ناوزەد کراوە. بەڵێ، کارەساتێکە کە لە مێژووى کۆن و نوێدا ڕووی نەداوە، بە بارمتەگرتنى سەدان هەزار قوتابی و خوێندکار و ئەسیرکردنیان بە چەند فکرەیەکى سیاسى خۆسەپێن لە لاین تاقمێكی ناپەروەردەیی. بە هەموو جۆرێک و لە ڕێگەى وەستاندنى پڕۆسەى پەروەردەوە هەوڵى ئەوە دەدرێت کە نیشان بدەن کۆنتڕۆڵى شەقامیان کردووە و دەیان شێوازی ئیرهابی فکرى بەرامبەر مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکان بە کار دەهێنن تا بایکۆت بەردەوام بێت و دەوام دەست پێ نەکاتەوە، کار گەیشتووەتە ئەوەى تەقە لە بەڕێوەبەرى قوتابخانە بکرێت کە دەوامى خوێندنگەکەى دەست پێ کردووەتەوە. بێشەرمانە و دوور لە هەموو بەهایەکى مرۆیی، وشە و قسەى نەشیاو بەرامبەر ئەو مامۆستایانە بەکار دەهێنن کە دەیانەوێت دەوام بکەن، جۆرە کولتوورێکى تۆمەت و بوختان و جنێویان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و دەزگا و میدیاکان دروست کردووە کە بەداخەوە بە ئاسانى لە زەینى ئەم نەوە تازەیە ڕەش نابێتەوە. بە دروشمى مەترسیداری “هەر کەسێک لەگەڵ بایکۆت نەبێت ئەوا خائین و کۆیلە و خۆفرۆشە” هێرشێکى نائینسانانەیان دروست کردووە و کەوتوونەتە تیرۆرکردنى کەسایەتیی کەسە دڵسۆز و پەروەردەکارەکانى شارى سلێمانییەوە. بەردەر لەمانیش هەندێ ئەندام پەرلەمانى پێشوو و ئێستا وەک بڵەى ئازایەتى دەنوێنن، خۆیان خزاندووەتە ناو ئەم تاقمە جنێوفرۆشەوە کە بێگومان و بە هەموو پێوەرێکى پەروەردەیی دوورن لە ڕەوشتى بەرزى مامۆستایەتى و بە دڵنیایی ئەم کەسانە بەم جۆرە کردەوانەیان، دەردەکەوێت کە نە لە ئەلفوبێى فێرکردنى تەندروست و سەردەمیانە دەزانن و لە دەرەوەى پەروەردەن و تەنیا دەیانەوێت مامۆستا دڵسۆزەكان لە بەرامبەر ئەجێندا و بەرژەوەندی شەخسی خۆیان بەكار بێنن. دابڕان و دواکەوتنى خوێندن، جگە لە کاریگەرییە کۆمەڵایەتى و ئابوورییەکان، کاریگەریىەکى نەرێنى لەسەر هەڵسوکەوتى نەوەیەک جێ دەهێڵێت و ئێستا هەموو خەڵکى سلێمانى بە گشتى و کەسوکارى خوێندکاران بێزارن لە دەست ئەم جۆرە سیاسەتە، و مێژوویش ڕووى ئەم کەسانە ڕەش دەکات کە جەلادئاسا بەربوونەتە گیانى ئەم خەڵکە و شارى سلێمانیان گەیاندووەتە ئەم ڕۆژە. ئەمانە تاقمێکى بەرژەوەندیخواز و سیاسی دۆڕاون کە مێژوویەکى ڕەشیان لە شەڕى براکوژى و گێرمەوکێشەکانى شاخ و شار هەیە، تووشى ئیفلاسى سیاسى و ئەقڵى بوونە، سەرەڕاى ئەوەیش چەند بەناو ڕۆژنامەنووسیشیان لەگەڵە کە دوور لە کارى پیشەیی خۆیان ئامادەن پیشەکەى خۆیان هەرزانفرۆش بکەن و کاریان تەنیا بووەتە سەنگەرگرتن بۆ کەسان و لایەنێک دژى کەسان و لایەنى دیکە… بۆ نمونە لەم قەڵەمە بێویژدانانە کەسى وایان تێدایە کە لە کاتى ئەزموونى کەفائەتى ماستەر لە کەرکووک تەزویرى کردووە و دواتر بەرامبەر بە فرۆشتنى قەڵەمەکەى لە ماستەر وەرگیراوە و لە زانکۆ وانەى ئەخلاق دەڵێتەوە و لەم ڕۆژانەیش ناوى لە دکتۆرا دەرچێت، یان هەیانە لە شەرمان چووەتە بەغدا بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى باڵا، یان هەیانە پێشتر لە فکرەى توندڕەوى ئیسلامی سوارچاک بووە و ئێستا لەم دۆخەى سلێمانیدا بووەتە دەمڕاستى فکرى ئازاد و دیموکراسى. ئێستا ئەمانە بە گشتى بوونەتە جەلاد بەسەر سلێمانیدا و دەبێت ڕۆژێک باجى یاسایی و ئەخلاقى خۆیان بەرامبەر خوێندنى منداڵانى سلێمانى بدەن. لە زۆر وڵاتى دونیایدا ئەو کەسانەى سەرەوە کە چارەنووسى خەڵکانێک بەم جۆرە بەلاڕێدا دەبەن و بەکاریان دەبەن بۆ بەدەستهێنانى بەرژەوەندی تایبەت و شەخسى، ڕێگەیەیان لێ دەگیردرێت و دەخرێنە دەرەوەى چوارچێوەى ئاساییبوونەوە، بەدەر لەمەیش دەبێت خولى ڕاهێنانى کەفائەتى نیشتمانى و سیاسى و ڕەوشت و ئاکارى مرۆڤانە ببینن. ئەم کەسانەى کە خەڵکى پاک و سادەیان بەکار هێنا بۆ موزایەدە و تاکتیکە سیاسی و بەرژەوەندی شەخسى، لە بەرامبەر منداڵان و قوتابیانى سلێمانى بەرپرسیاریەتى یاسایی و سیاسى و ئەخلاقییان دەکەوێتە ئەستۆ، چونکە بوونەتە جەلادى سلێمانى، باشترین بەڵگەیش بۆ ئەمە دەقى خاڵەکانى دەستلەکارکێشانەوەى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى بوو کە بە بوێرییەوە پەنجەى لەسەر ئیرهابی فیکرى و ئەمنى لە شارەکەدا دانا. ئێستا هەمووى خەڵکى سلێمانى بە گشتى و کەسوکارى خوێندکارانى بەتایبەتى، سەرەڕاى کاریگەری و قورسى بارى کۆمەڵایەتی و ئابووری، لە دەست ئەم جۆرە سیاسەتە بێزارن و مێژوویش ڕووى ئەم کەسانە ڕەش دەکات کە جەلادئاسا بەربوونەتە گیانى ئەم خەڵکە و شارى سلێمانییاین گەیاندووەتە ئەم ڕۆژە.

Back to top button