بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە ناشتنی قاسم سلێمانی دا گیانیان لە دەست دابوو ، سکاڵا تۆمار دەکەن
بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکانی تایبەت بە” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە کاتی ناشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ، کەوتبوونە بەر پێی بەشداربووان و گیانیان لە دەست دابوو ، سکاڵا تۆمار دەکەن .
ئەو بنەماڵەلانە بە ناردنی سکاڵانەمەیەک بۆ ئۆفیستی تایبەتی ژمارە ٢٠ ڕێبەری ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی ، بەرپرسی گشتی وەزارەتی دادی ئێران دەنووسن ئەوان ناچارن داوای یاسایی تۆمار کەن .
ئەو بنەماڵانە دەیانەێت بزانن بۆ تا ئێستا هیچ کەس ولایەنێکی دەسەلات ئاوڕی لە وان نەداوەتەوە م ئەوان گومانیان لە جۆری مردنەکان کردووەو پێیان وایە دەستێکی لە پشت بووە .
ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی ئۆفیسی رێبەری ئێران کە بە بەیتی رێبەری ناسراوە داوای لە بنەماڵەکان کردووە بە شێوەی جیا نەک بە کۆمەڵ داوا و سکاڵا تۆمار بکەن .