ئیسرائیل ڕێگری لە هاوردەی بەروبوومی کشت و کاڵی ناوچە فەلەستینیەکان دەکات

 

 

لە دوای ئەوەی حکومەتی خۆبەرێوەبەری فەلەستین بڕیاری دا هاوردەی گۆشتی گوێلک لە ئیسرائیلە ڕاگرێت ، ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک هەموو هاوردەی بەروبوومی کشت و کاڵی فەڵەستینی بۆ ناو خاکەکەی ڕاگرت .

 

حکومەتی خۆبەریوەبەری فەلەستین کە لەبەشێکی کەنارئاوەکانی رۆژهەڵاتی رووباری ئوردن دەسەڵاتدارە ، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ سەودای سەدە  پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئیسرائیل هەڵپەسارد .

 

فەلەستین هاوردەی گۆشتی گوێلک  ئیسرائیلەوە ڕاگرت و ئیسرائیلیش هاوردەی بەرووبوومی کشت و کاڵی .

ئاژانسی ئاڵمانی لەمبارەوە دەنووسێت وا بڕیارە ئیسرائیل لە ئەمڕۆ یەکشەممە وە ئەو بڕیارە بخاتە بواری جێبەجێ کردن

Back to top button