تیمی فرۆكەوانی عێراق بێ هاوكاری ئەمریكا بە فرۆكەی ئێف شازدە هێرشی كردە سەر داعش

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایانگەیاندووە بەبێ هاوكاری ئەمریكا تیمی فرۆكەوانی عێراق توانیان ئۆپراسیۆنێك بۆ سەر داعش ئەنجام بدەن، وە فرۆكەی ئێف 16ی ئامادە بكەن”.

گوتەبێژی بەناوی فەرماندەییەكان ” لیوا تەحسین خەفاجی بە میدیاكانی عێراقیان راگەیاندووە”تیمی تەکنیکی عێراقی بەتوانا و شارەزایی خۆیان توانیان فڕۆکەی ئێف 16 پڕچەک و ئامادە بکەن، لەگەڵ فڕۆکەی جۆری سیسنا کرفان و سوخۆ 25″.

ئەمەش لەكاتێكدایە بۆ یەكەم جارە تیمی فرۆكەوانی عێراق بەبێ هاوكاری شارەزایانی ئەمریكا فرۆكەی ئێف 16 ئامادە بكەن”.

Back to top button