بۆ چارەی 7 نەخۆشی گوێز بخۆن
گوێز بۆ زۆر نەخۆشی وەك چارەسەرێكی سروشتی و خێرا بەكاردێت، چەورییەكەی یەكێكە لەباشترین جۆرەكانی چەوری.
گوێز زۆر پێكهاتەی تێدایە، كە بۆ زۆر نەخۆشی وەك دەرمان وایە، بەتایبەتی (چەوری بەسوودی ئۆمێگا: نزیكەی تەواوی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات، مس: 22% ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات، مەنگەنیز: 51% ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات، مۆلبدینۆم: 20% ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات، بایۆتین: 19% ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات، مەگنیسیۆم: 12% ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات، ئاسن: 6% ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات، فۆسفۆر: 10% ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات، پۆتاسیۆم: 4% ی پێداویستی رۆژێك دابین دەكات.
بێگومان ئەگەر پەیڕەوی پرۆگرامێكی خۆراكی تەندروست بكەیت، لە پێكهاتە خۆراكییەكانی دیكەی رۆژ بەها خۆراكییەكانی دیكە وەردەگریت و جەستەت لە ماددە خۆراكییە پێویستەكان تێر دەكەیت.
سوودەكانی گوێز :
1. بۆ دڵ و لوولەكانی خوێن بەسوودە.
2. دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن و بەرزكردنەوەی ئاستی چەورییە سوودبەخشەكانی خوێن.
3. دەبێتە هۆی رێكخستنی كاری شانە ناوپۆشەكانی بۆڕییەكانی خوێن و هانی فراوانبوونی لوولەكانی خوێن دەدات.
4. ئەگەری كەڵەكەبوونی خەپلەكانی خوێن و كڵۆبوونی خوێن كەم دەكاتەوە.
5. ئەگەری هەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.
6. گوێز دژی شێرپەنجەیە.
7. بۆ پتەوی ئێسك بەسوودە.