ئەم 6 كەسە پێویسته‌ خورما بخۆن

خورما رێژەیەكی زۆری‌ ڤیتامین و رەگەزی خۆراكی تێدایە كەهاندەری‌ تەندروستی لەشەو دەیپارێزێت لەنەخۆشییەكان و جیادەكرێتەوە بەتامە خۆشەكەیی‌ و سەرباری‌ ئەوەش دەتپارێزێت لەمەترسی نەخۆشییەكان.

بەپێی‌ زانیارییەكان خورما ئەم سوودانەی‌ هەیە:

1. رێژەیەكی زۆری‌ ڤیتامین و رەگەزی خۆراكی تێدایە كەلەش چاڵاك دەكات و وزەی‌ پێ دەبەخشێت كەگرنگە بۆ تەندروستی كۆئەندامی بەرگری‌ و پاراستنی لەنەخۆشی.

2. خورما چەندین ڤیتامینی تێدایە كەپارێزگاری‌ لەتەندروستی ئێسك و هەوكردن و پاراستن دەكات لەشاش بوونی ئێسك.

3. خورما رێژەیەكی زۆری‌ ئاسن و ڤیتامینی تێدایە كەچارەسەری‌ كەم خوێنی و تەنگەنەفەسی و ئازاری‌ سنگ دەكات.

4. هاندەری‌ تەندروستی كۆئەندامی هەرسە و هەوكردن و ئازار ناهێڵێت و دەیپارێزێ لەگرفتی‌ قۆڵۆن و گرفتی هەرس.

5. پێست تەندروست دەكات و دەیپارێزێ لەپیربوون و چرچی بەهۆی‌ بوونی ڤیتامین و دژە ئۆكسان بۆ پاراستنی تەندروستی پێست.

6. زۆرێك ڤیتامینی تێدایە بۆ چارەسەری‌ لاوازی و هاندەری‌ زیادبوونی كێشە، دەبێتە هۆی چاڵاككردنی سوڕی‌ خوێن و چارەسەری‌ كەم خوێنی.

Back to top button