راوێژكارێكی ئه‌منیی موقته‌دا سه‌در: گه‌مارۆی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ده‌ین و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌ڕوخێنین
راوێژكاری ئه‌منیی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق كرد كه نابێت پۆستی وه‌زاری بداته گروپه شیعه‌كان، ئه‌گینا گه‌مارۆی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ده‌ن و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومتهكهی ده‌ڕوخێنن.
كازم عیساوی، راوێژكاری ئه‌مینی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامی ئه‌وه‌ی گه‌یاند كه ئه‌وه‌ی بڕیار و جڵه‌وی سیاسیی له عیراق به‌ده‌سته، ره‌وتی سه‌دره.
وتیشی: ئه‌گه‌ر سه‌در ببیستێت سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو وه‌زاره‌تێك ده‌دات به‌لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت گروپه شیعه‌كان، عیراقی لێده‌كاته دۆزه‌خ و له ماوه‌ی سێ رۆژدا حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕوخێنێت.
راوێژكاری ئه‌مینی موقته‌دا سه‌در جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ره‌وتی سه‌در به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته به‌شێك له حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، راشیگه‌یاند كه ره‌وتی سه‌در عه‌لاوی له‌خۆناگرێت، به‌ڵام ته‌نها لاریمان له راسپاردنی نه‌بووه.