هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ دەدرێت

پۆلیسی واشنتۆن کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستگیرکرد.

تۆڕی سپوتینک بڵاویکردەوە، “پۆلیسی واشنتۆن کەسێکیان لە نزیک کۆشکی سپی دەستگیرکردووە، کە هەڕەشەی کوشتنی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە”.

هاوکات واشنتۆن پۆست سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو کەسە ڕایگەیاند، “هاوڵاتییەکی دانیشتووی ویلایەتی فلۆریدا هەوڵی کوشتنی ترەمپی داوە لە بەردەم کۆشکی سپی لە واشنتۆن، چەقۆی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە و ویستوێتی بۆ کارەکەی بەکاری بهێنێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی واشنتۆنەوە دەستگیرکرا و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”.
Back to top button