بێ گوێدان بە نارەزایەتیەكانی ناو یەكێتی لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی بوونە هاوسەرۆك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی بوونە هاوسەرۆكی یەكێتی. ئەمە سەرباری نارەزایەتیەكی زۆری باڵی كەركووك و كۆسرەت رەسوڵ”.
هەر بەگوێرە زانیاریەكان بەرهەم ساڵح كە بریار بوو بكرێتە سكرتێری یەكێتی لەلایان لاهور جەنگی و بافل جەنگی رەتكرایەوە، ئەمرۆش لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی یەكێتی بەهاوسەرۆكی یەكێـتی هەلبژێردران و بەرهەم ساڵحیش لەرێكەوتنەكە خرایە دەرەوەی لیستی سەركردایەتی یەكێتی”.
سەرچاوەیەك گوتی ئەمرۆ باڵی كەركووكی یەكێـتی لە ئەنجوومەنەكەدا بەشدار نەبوون، لە 100 ئەندامی ئەنجوومەن بە 77 دەنگ لاهور جەنگی و بافل تاڵەبانی بوونە هاوسەرۆكی یەكێتی”.