محەمەد تۆفیق عەللاوی سهرۆكوهزیرانى نوێی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
بڕیارە هەفتەی داهاتوو، راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، محەمەد تۆفیق عەللاوی سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، فارس عیسا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “بڕیارە هەفتەی داهاتوو راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، محەمەد تۆفیق عەللاوی بەمەبەستی گفتوگۆ و هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
رۆژی یەکی ئەم مانگە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح دوای دوو مانگ لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق راسپارد. سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو خۆپیشاندەران، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی-یان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.