تەقینەوەیەکی گەورە ناوەندی عەفرینی هەژاند

کەمێک پێش ئێستا، تەقینەوەیەك لەنێو بازاڕی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان رووی دا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست میدیایی (خواكوڕك) کەوتووە، نزیك کاتژمێر ١٠:٣٠ی خولهكى بەيانيى ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠، تەقینەوەیەکی گەورە لەسەر ڕێگەی ڕاجۆ لە بازاڕی شاری عەفرین ڕووی دا.
تا ئێستا زانیاری لە سەر زیانەکانی تەقینەوەکە ڕانەگەیەنراوە.



