چین:٢٧ کەسی بیانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
تەندروستی چین ئاماری تووشبووانی کەسانی بیانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
تەندروستی چین بڵاویکردەوە، تا ئێستا ٢٧ کەسی بیانی لە وڵاتی چین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوونە و دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە مانگێکە وڵاتی جین و ٢٧ وڵاتی دیکەی جیهانی بەخۆیەوە سەرقالکردووە بەپێی نوێترین زانیاری تا ئێستا ٩١٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.