تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2019-2020) بۆ ماوەی 5 رۆژ دواخرا

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاگادارى گشت قوتابیان و خوێندکارانى بەرایى (تمهیدى) ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لەسەر رەزامەندى بەرێز جەنابى وەزیرى پەروەردە، تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2019-2020) بۆ ماوەی 5 رۆژ دواخرا كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

بڕیاردرا بە دواخستنى تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2019-2020) بۆ ماوەی 5 رۆژ کە تاقیکردنەوەی سێیەم (بابەتی بیرکاری) زانستی و وێژەیی وە بابەتەکانی قۆناغی پیشەیی لە رێکكەوتی 15/02/2020 رۆژی شەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 1 دوای نیوەڕۆ بە  هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبێتەوە.

ئەمەش بەهۆی نالەباری کەشو هەوای چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کە ئاستەنگی بۆ قوتابیان و خوێندکاران  لە رێگای هاتوچۆی نێوان شارەکان دروست کردووە.

بە هیوای سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکان..

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان

Back to top button