سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد، په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد

بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد ، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە ، بەتایبەتیش لەپاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا. هەروەها رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرهەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە.

ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/2/10

Back to top button