گۆڕەپانی خۆپیشاندان ، گەنجانی عێراق لە خۆکوشتن ڕزگار دەکات

 

کۆمسیۆنی بـاڵای مافی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە گوتی گۆڕەپانی خۆپیشاندان ، گەنجانی عێراقی ڕزگارکردووە لە خۆکوشـتن و لەم بارەیەوە عـەلی بەیاتـی ئەندامی کۆمسیۆن دووپاتی کردەوە کە پاڵەپەستۆی  کۆمەڵایەتی و دەروونیەکان ئەوەی هانی گەنجانی دەدا بەرەو خۆکوشـتن ئێستا بەرەو گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانیان دەبات و بووەتە ستەیجێكی دیکە بۆ ڕزگار بوون لەم بارودۆخەی کە تێکەوتوون

 

شایەنی باسە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 200 حاڵەتی خۆکوشـتن لە نێو گەنجان ڕوویدا و هەندێکیان بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەنجام درا و نیگەرانی زۆری درووست کرد لە لای دامەزراوە حکوم و ئایینی و ڕاگەیاندنەکان

 

سەرچاوە : موازین نیـوز

Back to top button