خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی حەبوبی دوو کەسیان دەستگیرکرد هەوڵیان دا کۆمەڵگەیەکی پزیشکی بدزن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/webste-qalb-wena-60.jpg)
گەواهیدەران لە پارێزگای زیـقار ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند هێزێکی تایبەت لە خەڵکی سڤیل و خۆپیشاندەران توانیان هەوڵێکی دزین شکست پێ بهێنـن .
گەواهیدەران ڕایانگەیاندووە توانیویانە دوو کەس دەستگیر بکەن کاتێ هەڵیان کوتایە سەر کۆمەڵگەیەکی پزیشکی لە ناوچەی حەبوبی ناوەڕاستی شاری ناسریە بەمەبەستی تاڵانکردنی و دواتـر ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان کران لە نزیك گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان
سەرچاوە : الغــد برێس