ترەمپ بە نیازە بودجەی سەربازی وڵاتەکەی زیاد بکات
بە پێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە نیازە ئەمڕۆ دووشەممە پرۆژەی تایبەت بە زیادکردنی بودجەی سەربازی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ ڕابگەیەنێت .
گۆڤاری ” واڵ ستریت جورناڵ ” بە پشت بەستن بە زانیاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەنووسێت ، ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢١ بەنیازە بودجەی بەشی کۆمەڵایەتی ، ژینگە و پەرەپێدان و یارمەتیەکان ی ئاوەدانکردنەوە کەم کاتەوەو بودجەی سەربازی زیاد بکات .
وا بڕیارە بودجەی سەربازی ئەمریکا ٧٤٠ ملیار دۆلارزیاد بکات و بگاتە سەروی ٤/٨ بلیۆن دۆلار .
وەک کارناسانی بواری ئابوری سەربازی باسی دەکەن نزیک بە ٢ ملیاردی ئەو بودجە بۆ دروست کردنی دیاواری سنووری نێوان ئەمریکا و مەکزیک تەرخان دەکرێت