ئاخۆ دەزانن لە نێوان دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراندا چەند کورد لە سێدارە دراون ؟
بە پێی ئاماری فەرمی بڵاو کراوە لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو تا ئێستا زیاتر لە ٣٥٠ هاووڵاتی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان بە ئاشکرا لە سێدارە دراون .
٢٠١٦: لانیکەم ١١٠ هاووڵاتی
٢٠١٧: لانیکەم ١١٢ هاووڵاتی
٢٠١٨: لانیکەم ٧٠ هاووڵاتی
٢٠١٩: لانیکەم ٥٢ هاووڵاتی
ژانویەی ٢٠٢٠: لانیکەم ٦ هاووڵاتی
ئەو ئامارە وەک ئاماژەی پێدراوە ، بە ئاشکراو بە ناوی یاساوە پەتیان خراوەتە مل ، بەڵا م سەرچاوە نافەرمییەکان باس لە سێدارەدانی زیاتر لە ٩٠٠ کەس دەکەن، کە زۆربەیان یان تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە یان لە کاتی پێدانەوەی تەرمەکان ئیزنی دانانی پرسەیان پێنەدراوە .