باڵیۆزخانەی ئەمریکا : کەس بۆی نییە لە باڵیۆزخانەکەمان نزیک بێتەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی عێراقی خۆیان بەدوور بگرن لە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکات لە سێ ڕۆژی داهاتوو ئەگەری خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە عێراقدا لە ئارادایە و لەوانەشە بۆ جارێکیتر لایەنەکانی عێراقی هانی خەڵک بدەن هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا ، بەڵام بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیین لە هەر رووداوێکی نەخوازراو ، داوا دەکەیین لە بینای باڵیۆزخانە نزیک نەبنەوە .
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا دەنووسێت کارەکانیان لە بەغدا ڕاگیراوە بەڵام بۆ ڕاپەڕاندنی هەر کارێک دەتوانن سەردانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بکەن لە هەوڵێری پایتەختی هەرێمی کوردستان