تیمێکی شارەزا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوانەی چین دەکرێت
رێکخراوی تەندروستی جیهانی تیمێکی پێشکەوتووی پزشکی شارەزا ڕەوانەی ( پەکین ) دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
تێدرۆس ئەدهانۆن گیبریسوس بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی چینی کردووەو لە گەڵ سەرۆکی چین و وەزیران کۆبوونەوەی کردووە ، ئەوان قەبووڵی ئەوەیان کردووە پێویستیان بەو یارمەتییە هەیە .
لە ئێستادا ئەو تیمە پزشکییە بەرەو چین ڕیکەوتوون و سبەی لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێدەکەن