میلان بووه‌ پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئیتاڵی

خواكوڕك

رۆژی 23/12/2016 یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیتاڵی له‌ نێوان یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و یوڤێنتوس كاتژمێر 7:30 خوله‌كی ئێواره‌ ئه‌نجامدرا و تیایدا میلان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.

یاره‌كه‌ كه‌له‌یاریگای جاسم بن محه‌مه‌د ئه‌نجامدرا، دوای یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون كۆتایی هات، دواتر له‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا، یانه‌ی میلان به‌ 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ به‌سه‌ر یانه‌ی یوڤێنتوس سه‌ركه‌وت.

له‌ماوه‌ی رابردوو دا ئه‌م دوو یانه‌یه‌ سێ جاری دیكه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتریة كه‌ تیایدا یه‌ك جار یوڤانتوس و دوو جار میلان له‌ یاریه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش جیاوازی سه‌ركه‌وتنی نێوانیان بوو به‌ 3 سه‌ركه‌وتن بۆ میلان و 1 سه‌ركه‌وتن بۆ یوڤانتوس.

Back to top button