شوان زراری: لەدەستپێکی خولی پێنجەمەوە هەوڵەکانی خۆمان خستەگەر بۆ گێرانەوەی شایستەی جوتیاران.
ئهندامێكی پهرلهمانی كوردستان رايگەیاند: “ئێمه وەك لیژنەی کشتوکاڵ لە دەستپێکی خولی پێنجەمەوە هەوڵەکانی خۆمان خستەگەر بۆ گێڕانەوەی شایستەی جوتیاران و مستەحەقاتی تر”.
شوان زراری ئهندامی لیژنهی كشتوكاڵ له پهرلهمانی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی کردۆتەوە: “ئێمه وەك لیژنەی کشتوکاڵ لە دەستپێکی خولی پێنجەمەوە هەوڵەکانی خۆمان خستەگەر بۆ گێڕانەوەی شایستەی جوتیاران و ههندێ مستەحەقاتی تر ، چەندین دیدار و سەردانمان کرد و بۆ ئەو مەبەستەش لەدواین هەوڵدا دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان مان ئەنجامدا کە حکومەتمان ڕاسپارد بە مەبەستی ناردنی شاندێکی تایبەت بەو تەوەرە”.
زراری زیاتر دەڵێ: “دیارە ئێستا شاندێکی حکوومەت لە بەغدایە بۆ گێڕانەوەی شایستەی جوتیاران و هەندێ مستەحەقاتی تر هیوا و دیدار دەرئەنجامی باشی لێ بکەوێتەوە.”
ئهوهشی خستهروو: كه دوای گەڕانەوەی شاندەکە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون و چاودێری دۆخەکە تا ئەو کاتەی ئامانجەکان بەدەست دەهێنین.