چه‌ند زانیاریه‌كی نه‌زانراو ده‌رباره‌ی سوده‌كانی مۆز

1.رێگری له‌ خه‌مۆكی ده‌كات:
مۆز پێكهاتووه‌ له‌ پێكهاته‌ی (tryptophan) تریبتۆفان كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی هۆرمۆنی سیرۆنوَنین له‌ له‌شدا(هۆرمۆنی دڵخۆشی)، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین B6 تێدایه‌ و رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و وزه‌به‌خشه‌ كه‌ده‌بێته‌هۆی گۆرانكاری ئه‌رێنی له‌ شێوازدا.

2.چاره‌سه‌ری‌ كه‌م خوێنی ده‌كات:
مۆز رێژه‌یه‌كی‌ زۆر ئاسنی‌ تێدایه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ هیمۆگڵۆبین له‌ خوێندا زیاده‌كات.

3.مێشك به‌هێز ده‌كات:
له‌ توێژینه‌وه‌ یه‌كدا ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا مۆز ده‌خۆن، به‌تایبه‌تی له‌ به‌یانیان و نیوه‌ڕواندا زیاتر سه‌ركه‌وتوون له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا.

4.رێگری‌ له‌ هێڵنج هاتن ده‌كات له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا:
مۆز له‌ نێوان ژه‌مه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا به‌ تایبه‌تی‌ له‌ به‌یانیاندا رێگری‌ له‌ هێڵنج هاتن ده‌كات له‌ ژنه‌ دووگیانه‌كاندا.

5.رێگره‌ له‌ په‌شۆكان:
مۆز ئه‌و میوه‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین بی، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ هێوربونه‌وه‌ی شێوازی‌ توره‌بوون ئه‌گه‌ر تۆ له‌ ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆردای‌ ئه‌وا مۆز بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێوربیته‌وه‌.

6.به‌سوده‌ بۆ برینی گه‌ده‌:
له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆز میوه‌یه‌كی نه‌رمه‌ بۆیه‌ وه‌كو خۆراكێكی تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشی به‌كاردێت هه‌روه‌ها به‌سوده‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ریخۆڵه‌، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی رێگره‌ له‌ترشی گه‌ده‌ بۆیه‌ به‌سووده‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده‌ به‌تایبه‌تی برینی گه‌ده‌.

تێبینی: مۆز بە گەدەی بەتاڵ و سکی برسی زیانی هەیە و مەترسیدارە.

Back to top button