ترەمپ وادەی كۆتاییهاتنی كۆرۆنای ئاشكراكرد

سەرۆکی ئەمریکا  ئاشكرایدەكات لە مانگی ٤ ی ئەمساڵ لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو کۆتایی بڕوات.  
دۆناڵد ترەمپ  لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رایگەیاندووە”  ڤایرۆس هەر بە سروشتی خۆی لە مانگی ٤ دا کۆتایی پێدێت، بەرزی پلەکانی گەرما ئەم جۆرە لە ڤایرۆس کۆتایی پێدەهێنن”.
تائێستا ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 40 هەزار كەس بەرزبووەتەوە و900 كەس.
هاوكات لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ١٢ حاڵەتی توشببون لە ئەمریکا تۆمارکراون، دوو لە توشبووەکانیش دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشت و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا تۆمار نەکراوە.
Back to top button