كه‌شناسی هەرێم: پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى سلێمانى و دهۆك نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه‌ 12/2/2020، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

 

 

Back to top button