قائیمقامی شنگال: بۆ بە پارێزگابوونی شنگال هەوڵەكان فراوانتر بوونە

خواكوڕك

لەدوای ئەوەی چەندین جار لە لایەن خەلكی شنگاڵ ‌و ئیدارەی ئەم قەزایە داواكاری بەپارێزگا بوونی شنگاڵ ئاراستەی حكومەتی هەرێم‌وبەغدا كراوە لە ئێستادا قائیمقامی قەزای شنگال ئاماژە بەوە دەكات، هەوڵەكان بۆ ئەوەی شنگال ببێتە پارێزگا، وای كردووە كە چەندین لایەن و پێكهاتەی دیكەش پشتیوانی بكەن، دەشڵێت: “هەوڵەكان لەمبارەیەوە فراوان بوون”.
قایمقامی شنگال، مەحما خەلیل، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “ لە ئێستادا بەبەراورد لەگەڵ پێشوتر هەوڵەكان فراوانتر بوونە بۆ ئەوەی شنگال ببێتە پارێزگا، ئەمەش پەیوەندی بەوە هەیەكە, پێشووتر مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدابوو كە نابێت چیتر شنگال ببێتە قوربانی، بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت كە جارێكی دیكە كارەساتی لەو شێوە بەسەر شنگالدا نەیەتەوە و خەونی شنگالییەكانیش بێتە دی، ئەویش بە پارێزگابوونی شارەكەیە”.
قائیمەقامی شنگاڵ دەشڵێت: ” ئێستا سەرجەم پێكهاتە و كەسایەتی و حزبە سیاسییەكان پشتیوانی لە هەوڵەكانی بارزانی دەكەن بۆ بە پارێزگابوونی شنگال، بڕیارە لە قۆناغی یەكەمدا ئاوەدانكردنەوەی شارەكە بخرێتە بەرنامەوە و دواتر بابەتی بە پارێزگابوونی شنگال بخرێتە بەردەم حكوومەتی عێراقەوە”.

لەبارەوی ئاوەدانكردنەوەی شنگاڵ مەحما خەلیل دەڵێت:” شارۆچكەكە پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە هەیە، چونكە 80%ی تێكچووە، بۆیە “دەبێت دووبارە هاوكاری بكرێتەوە” و بەپارێزگابوونی شارەكەش بخرێتە ئەجێندای بەرنامەی كاری داهاتووەتەوە.

Back to top button